موژدە بۆ مامۆستایانی بەرێز لە نەخۆشخانەی شاری راوێژکاری پزیشکی
October 3, 2017
“CMC ” بەشی جوانکاری لە نەخۆشخانەی شاری راوێژکاری پزیشکی
December 11, 2017

Dr.Harman Sabr “General Surgery” at CMC Hospital

هەوکردنی ریخۆلە کوێرە چەند نیشانەیەکی هەیە، بە داخەوە ئەم نیشانانە هەموو جار وەك یەك نین و زۆر جار دەستنیشانکردنی ریخۆلە کوێرە زۆر زەحمەتە، تەنانەت بۆ پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەریش، نەك بەس بۆ پزیشکێکی ئاسایی
زۆر نەخۆشی تر هەن، هەمان نیشانەی هەوکردنی ریخۆلە کوێرەیان هەیە، لەوانە؛ هەوکردنی گورچیلە، بوونی بەرد لەناو گورچیلە یان لەناو بۆری میز، هەوکردنی میزلدان، بوونی مندال لە دەرەوەی مندالدان (حمل خارج الرحم)، سوورانی کیسەی هێلکەدان، هەوکردنی کیسەی هێلکەدان، تەنانەت هەندێك جار هەوکردنی تورەگەری زەرداو و تەقینی دوانزەگرێش هەمان نیشانەی دەبێ.
 
یەکێك لە سوودەکانی بەکارهێنانی نازوور بۆ ریخۆلە کوێرە ئەوەیە کە دەتوانی بۆ دەستنیشانکردن و تەئکیدکردنەوە و چارەسەری ریخۆلە کوێرە بەکاربهێنرێت و هەمیش بۆ دەستنیشانکرنی هەر گرفتێكی تر کە هەمان نیشانەی ریخۆلە کوێرەیان هەیە.
لە کاتی نازوور – لاپرۆسکۆپ – هەموو بەشی ناوەوەی زگ دەبینرێت و زۆر بە ئاسانی دەتوانی سەیری گەدە، دوانزە گرێ، جگەر، فاتەرەش، هێلکەدانەکان، قۆلۆن، ریخۆلە باریکە و هەموو شتەکانی تری ناو سك بکرێ.
 
ئەمەی خوارەوە گەنجێك بوو، بە نیشانەکانی ریخۆلە کوێرە هاتە لای دکتۆر هەرمان صابر نانەکەلی، پاش پشکنینی پزیشکی بۆمان دەرکەوت کە ریخۆلە کوێرەیە، وە بریاری نەشتەرگەری درا.
 
لە گەڵ نەخۆش قسە کرا و بریاردرا بە نازوور – لاپرۆسکۆپ – نەشتەرگەریەکەی بۆ بکرێ.
 
هەر کە چووینە سك، بۆمان دەرکەوت کە نەك تەنها ریخۆلە کوێرەی هەویکردووە، بەلکو پارچەیەك لە چەوری ناوسك، کە پێ‌ی دەگوترێت ئۆمێنتەم، سوراوە بە دەوری خۆیدا و بووەتە هۆی گەنگرین، ئەمەش ژانێکی زۆر دروست دەکات. ئەگەر ئەو پارچە چەوری‌یە لە بەشی خوارەوە یان بەشی راستی سك بێت، ئەوە هەمان نیشانەی ریخۆلە کوێرەی دەبێت.
 
گرفتەکە ئەوەیە، ئەگەر بە سك کردنەوە (فتح بطن) نەشتەرگەری‌یەکەی بۆ بکرێ، ئەوا زۆر زەحمەتە ئەم حالەتە دەستنیشان بکرێت، تەنها ریخۆلە کوێرەکە دەبینرێ و بۆی هەلدەگیرێ، بەلام لە پاش نەشتەرگەریشەکەش نەخۆشەکە هەر ژانی دەبێت و وەکو ئەوە وایە ریخۆلە کوێرەکەی بۆ هەلنەگیرابێ.
 
 
ئا ئەلێرەدا یەکێك لە هەرە سوودە گرنگەکانی نازوور بەدیار دەکەوێت، ئەویش دەسنیشانکردن و تەئکید کرنەوەی ریخۆلە کوێرە و دەستنیشانکردنی هەر گرفتێکی تر
کە لەوانەیە کەسەکە هەیبێت و هەمان نیشانەی هەوکردنی ریخۆلە کوێرەی هەبێت.